ستۆپ
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 5ی شوبات 2020، رێكخراوی ستۆپ بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی پرۆژەی تكامل IGPA ، چوارەم گفتوگۆی كراوەی لە هەلەبجە لەچوارچێوەی پرۆژەی پێداچوونەوە بە یاسای رێكخراوە ناحكومیەكان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.
بە ئامادەبونی سەرچنار احمد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ، عامر عبداللە بەرێوەبەری بەشی یاسایی لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان، وە هەروەها نوێنەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی هەلەبجە، و بە بەشداری بەشێكی بەرچاو لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە هەڵەبجە و گەرمیان، و نوێنەری پرۆژەی تەكامول.
ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردن بوو سەبارەت بە پێداچونەوە و جێ بەجێ كردنی یاسایی رێكخراوە ناحكومیەكان و بەهێزكردنی رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە پڕۆسەی چاودێری و بەدواداچوون لە هەرێمی كوردستان.
كۆی تێبینی و سەرنجی بەشداربووانی دانیشتنەكە لەلایەن تیمی رێكخراوەوە تۆماركراون بەمەبەستی جێكردنەوەیان لە راسپاردەی كۆتایی پرۆژە كە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێت.
وێنەی دانیشتنەكە: