هەرێمی کوردستان: رێکخراوی ستۆپ کۆنفرانسی چالاکترکردنی جێبەجێکردنی یاسای ڕێکخراوە ناحکومیەکان ئەنجامدەدات

میدیای ستۆپ


رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 7ی تەمموزی 2020، رێكخراوی ستۆپ بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی پرۆژەی تكامل IGPA ، کۆنفرانسی کۆتایی لە شاری هەولێر لە چوارچێوەی پرۆژەی چالاکترکردنی یاسای رێكخراوە ناحكومیەكان لە هەرێمی كوردستان، ئەنجامدا.

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبونی رووپاک ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵی مەدەنی پەرلەمان و شوان محمد جێگری سەرۆکی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان، و نوێنەری بەشێک لە ڕیکخراوەکانی هەولێر و پسپۆڕانی یاسایی و مامۆستایانی زانکۆ، هەروەها بەشێكی بەرچاو لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە شارەکانی سلێمانی, دهۆک و هەڵەبجە لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە بەشداریان لە کۆنفرانسەكە کرد.

ئامانجی کۆنفڕانسەکە گفتوگۆكردن بوو دەربارەی ڕاپۆرتی تێبینی و سەرنجی رێکخراوەکان کە پێشتر لەلایەن تیمی رێکخراوەوە لە گفتوگۆ کراوەکانی شارەکانی: (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) کۆکرابونەوە، لەبارەی گرفتی بەردەم کاری رێکخراوەیی و ئاستی پابەندبوونی دامەزراوەکان بەیاسای رێكخراوە ناحكومیەكان ژمارە یەکی ساڵی ۲۰۱۱ و بەهێزكردنی رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە پڕۆسەی چاودێری و بەدواداچوون لە هەرێمی كوردستان.

جێگای ئاماژە پێدانە هەر لە کۆنفرانسەکە لیژنەیەک پێکهێنرا بە ئەندامیەتی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان و نوێنەرایەتی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بۆ پاکنوسکردن و رێکخستنی تێبینی و سەرنجەکان و ڕاسپاردەی ڕیکخراوەکان, ئەویش بۆ ئەوەی بچێتە خزمەت باشتر جێبەجێکردنی یاسای رێکخراوە ناحکومیەکان و پێدانی ڕۆلی زیاتر لە دروستکردنی بڕیار، وا بڕیارە دوای ڕێکخستنی سەرنج و پێشنیارەکان ئاراستەی لای پەیوەندیدار بکرێت.

وێنەی کۆنفرانسەکە:

DSC_4458  DSC_4467   DSC_4491

DSC_4522

DSC_4462

DSC_4457

DSC_4553

DSC_4565

DSC_4631

DSC_4633

DSC_4639

DSC_4643   DSC_4654

DSC_4656  DSC_4777

DSC_4660

DSC_4716 DSC_4676   DSC_4706

DSC_4737

DSC_4743

DSC_4763

 

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.