د. دلێر صابر خۆشناو*
له كۆنفرانسی كۆتایی پرۆژه‌ی ( هه‌لسه‌نگاندنی یاسای ریكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ژماره 1 ی سالی 2011) به‌شداربووین كه له ڕێکەوتی 7/7/2020 لە ھەولێر بەسترا ، بە سوپاسەوە رێکخراوی ستۆپ بە ھاوکاری و پاڵپشتی USAID ئەمریکی ئەرکی سازدانی ئەم کۆنفرانسەیان گرتە ئەستۆ کە پێشتر لە لایەنی تیمێکی پسپۆری ئەم رێکخراوە ئامادەگی بۆ کرابوو.
لە لایەن بەشداربووانەوە گفتوگۆی تێر و تەسەل کرا سەبارەت بە خاڵە بەھێز و لاوازەکانی ئەم یاسایە و تیشک خرایە سەر چۆنیەتی دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ باشتر جێبەجێ کردنی ناوەرۆکی ئەم یاسایە.. ھەر لەم چوارچێوەیەدا وەکو پسپۆرێکی یاسای گشتی ئه‌م سه‌رنج و تێبینیانەمان خستە روو له‌سه‌ر خودی یاساكه و ڕه‌شنووسی ئاماده‌كراو :
یه‌كه‌م/ هه‌رچه‌نده یاسای ژماره 1 ی سالی 2011 دوای ده‌رچوونی ده‌ستووری عێراق ده‌رچووه به‌لام كه‌متر ره‌چاوی بنه‌ماكانی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كردووه . چونكه مشرعی ده‌ستووری جه‌خت له‌وه دهكاتهه كه‌وا ده‌وله‌ت له‌سه‌ریه‌تی كار بكات بۆ پته‌وكردنی رۆلی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی دواتریش پاڵپشتیان بكات و په‌ره‌یان پێبدات و سه‌ربه‌خۆییان بپارێزێت (ماده 45 یه‌كه‌م له ده‌ستووری 2005 ) .
دووه‌م / یاسای به‌ركار له هه‌رێم چوار گرفتی سه‌ره‌كی تێدایە كه پێویسته هه‌ر یاسایه‌ك ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت:
1. له (29) مادده‌ی یاساكه ته‌نها دوو مادده لە یاسای ڕێکخراوە ناحکومیەکانی ژمارە (١)ی سالی ٢٠١١ باس له ئامانج و مافی رێكخراوه ناحكومیه‌كان ده‌كات .
2. یاساكه زیاتر له رێككار و زه‌وابت ده‌چێت نه‌ك ماف و رێكخستنی كاری رێكخراوه‌كان .
3. ئامانج له یاساكه دیاری نه‌كراوه كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ریككارهكان به‌ره‌و كۆت و تقیید كردن بچن نه‌ك ریكخستنی كاری ریكخراوه‌كان .
4. له یاساكه هیچ سه‌نه‌دێكی یاسایی نه‌داوه بۆ ده‌ركردنی رێنمایی یاخود میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی یاساكه كه ئه‌مه‌ش وای له فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه نا حكومیه‌كان كردووه بریاری پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بده‌ن .
سێیه‌م/ چه‌ندین راسپارده له لایه‌ن پارێزگاكانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون بۆ چاككردنی میكانیزی جێبه‌جێ كردنی یاساكه ھەروەھا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی . كه خالی به‌هێز و باشی تێدابوو ، به‌لام سه‌رنجمان له‌سه‌ر به‌شێكیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو :
1. بۆ چاككردنه‌وه‌ی كه‌موكوریه‌كان باشتر وایه په‌نا بۆ ده‌ركردنی میكانیزمی جێبه‌جێ كردن ببردرێت نه‌ك هه‌مواری یاسا به‌مه‌رجێك ره‌چاوی بنه‌ما ده‌ستووریه‌كان بكرێت .
2. جگه له فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان پێویست ناكات هیچ لایه‌نێكی تر به‌شدار یاخود ره‌قیب بێت له‌سه‌ر كاری ڕێكخراوه‌كان . چونكه له‌كاتی بوونی هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك یاساكه رێككاری یاسای بۆ پاراستنی ماف و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌رپێچی دیاری كردووه .
3. نابێت به گومانه‌وه سه‌یری كار و چالاكی ڕێكخراوه‌كان بكرێت به‌لكو به پێ ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ل پێشهاته‌كان بكرێت .
4. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری ڕێكخراوه‌كان قازانج نه‌ویستن بۆیه ناكرێت باج و رسومات له‌سه‌ریان بسەپێندرێت .
5. سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لایه‌تی كارمه‌ندانیان پێویسته ته‌نها ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌سته‌به‌ر بكرێن كه گرێبه‌ستی به مووچه‌یان بۆ كراوه ، بؤ ئةمةش خۆبەخش و پاداشت ناگرێته‌وه .
6. پێویسته ڕێكخراوه‌كان له نێوان خۆیان بۆردێكی ڕاوێژکاری پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به یه‌كگرتوویی به حكومه‌ت بگات .
7. پێویسته بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندار به رێكخراوه‌كان کە لە لایەن فەرمانگەوە ئەنجام دەدرێن به هه‌ماهه‌نگی و ئاگارداربوونی ئه‌وانه‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارێكی باشی كۆمه‌لگا و حكومه‌ت بن .
8. پێویسته نازناوی سیاسی بۆ هیچ رێكخراوێكی ناحكومی دروست نه‌كرێت .. ئه‌مانیش لای خۆیانه‌وه نابێت به‌شێك بن له به‌رنامه‌ی سیاسی به‌لكو كار و چالاكیه‌كانیان پیشه‌ییانه ڕاپه‌ڕێنن .
9. بۆ تۆماركردنی ڕێكخراوه‌كان یا خود دامه‌زراندنیان پێویسته ته‌ركیز و جه‌خت و گرنگیدان به جۆری ڕێكخراو بدرێت نه‌ك چه‌ندییه‌تی ئه‌وان چونكه له ده‌رئه‌نجام زیان به خودی ئه‌وان ده‌گه‌یێندرێت .
10. زۆربوونی تشریع بۆ ڕێكخستنی كاری ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان به باش نازانین چونكه مافه‌كانیان رووبه‌رووی تفسیری جیا جیا ده‌بێته‌وه .
* دكتۆرا له یاسای گشتی