سەرتیپ وەیسى کەریم
له‌گه‌ڵ خراپى و سه‌ختى دۆخى ئابوورى و ته‌ندروستیدا، به‌ڵام پێویسته میدیاكان و رۆژنامه‌نووسان، یه‌كێكه له موهیمه و ئه‌رك و كاره گرینگه‌كانى میدیا له بیرنهكهن، كه بریتییه له میدیا و رۆڵى له په‌ره‌پێدانى كه‌رته جیاوازه‌كان، له نێوشیان كه‌رتى كشتوكاڵ، كه په‌یوه‌ندییه‌كى به توێژێكى پهراوێزخراى نێو كۆمه‌ڵگا هه‌یه، كه له‌ماوه‌ى رابردوودا، به‌هۆى خراپى كه‌رتى ئابوورى و كشتووكاڵى رووبه‌رووى گرفتى گه‌وره‌بوونه‌ته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه له‌باره‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى كشتو‌كاڵى هه‌ندێ زانیارى و بۆچوون ده‌خه‌مه‌روو، كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا جێبه‌جێبكرێت. بۆچى گرینگه له دۆخێكى وه‌هادا پشتگیرى له جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى له‌م جۆره بكرێت ؟
به‌و پێیه‌ى كه‌ش و هه‌وا و خاكى هه‌رێمى كوردستان، له باره بۆ چاندنى گه‌نم، هه‌ربۆیه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر له جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه زه‌وییه‌كانیان بۆ چاندنى گه‌نم ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به درێژایى چه‌ند ساڵى رابردوو، نه‌یاتوانیوه وه‌كو پێویست سوود له زه‌ویه‌كانیان ببینن، یه‌كێك له گرفته‌كانیشیان ساغ نه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیانه له بازار ، یاخود زۆرجاریش حكومه‌تى ناوه‌ندى پاره‌كه‌یان له كاتى خۆى پێنادات، به‌مه‌ش به ناچارى جوتیاران به‌شێك له به‌رهه‌كانیان هه‌رزان فرۆش ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان واز له كاره‌كانیان ده‌هێنن و زه‌ویه‌كانیان به كرێ ده‌ده‌ن.
له ئێستادا، حكومه‌تى عێراق له باشترین حاڵه‌تدا، ساڵانه ته‌نها (400) هه‌زار ته‌ن گه‌نمى جوتیاران وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى جوتیاران له نێوان یه‌ك ملیۆن و ( 600) هه‌زار ته‌ن بۆ دوو ملیۆن ته‌نه.
به‌پێى ئاماره‌كان له هه‌رێمى كوردستان ساڵانه زیاتر له ( 44) هه‌زار و ( 536) جوتیار له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان گه‌نم ده‌چێنن، ئه‌گه‌ر له ساڵێكدا وشكه ساڵى نه‌بێت به‌رهه‌مى گه‌نمى جوتیاران ساڵانه له رووبه‌رى ( 3.069.970) دۆنم زه‌وى به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان به نزیكه‌یى له دوو ملیۆن ته‌ن نزیكده‌بێته‌وه ( رێژه‌كه به‌پێى دواین ئامارى حكومه‌تى هه‌رێمه ). له‌و رێژه‌یه‌ش زۆرترین به‌رهه‌م به‌ر پارێزگاى هه‌ولێر و دواتر هه‌ریه‌ك له پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى راپه‌ڕین و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ى ئاسه‌واره خراپه‌كانى سێكته‌رى نه‌وتى هه‌رێم كه‌متر بكرێـته‌وه، پێویسته له رێگه‌ى راگه‌یاندنى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى گه‌وره وه‌ڵامبدرێته‌وه
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانى جوتیاران له ئێستادا، بریتییه له به بازاركردن و ساغ نه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جۆرى ئه‌و ته‌رزانه ( بنه‌تۆیانه )ى ساڵانه ده‌یچێنن، زۆجار به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى و نا زانستییه، هه‌ربۆیه به‌شێكى زۆر له به‌رهه‌مى جوتیاران ده‌خرێنه جۆرى خرابى نمره دوو و سێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى ده‌یده‌نه حكومه‌تى ناوه‌ندى، دواكه‌وتن له پاره‌كانیان هه‌یه، هه‌ندێ جاریش بازرگانییه‌كى خراپ به به‌رهه‌مى جوتیاران ده‌كرێت له لایان بازرگانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وایكرد تاوه‌كو ئێستاش به‌شێك له جوتیاران پاره‌ى ساڵانى رابردوو وه‌رنه‌گرن.
پڕۆژه ستراتیژییه‌كه‌ى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ چییه ؟
بۆ ئه‌وه‌ى ئاسه‌واره خراپه‌كانى سێكته‌رى نه‌وتى هه‌رێم كه‌متر بكرێـته‌وه، پێویسته له رێگه‌ى راگه‌یاندنى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى گه‌وره وه‌ڵامبدرێته‌وه، كه ئه‌ویش ده‌ستكردنه به گرینگى دان به یه‌كه‌م پڕۆژه‌ى ستراتیژى كشتو‌كاڵى، كه بۆ هه‌ر حكومه‌ت و وه‌زاره‌تێك ده‌بێته ده‌ستكه‌وتى گه‌وره.
ئه‌و پڕۆژه ستراتیژى و گرینگه‌ش كه پێویسته په‌له‌ى تیادا بكرێت، بۆئه‌وه‌ى جوتیاران له زووترین كاتدا بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان ساغبكه‌نه‌وه، بریتییه له دروستكردنى بازار و كڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیارانه، جگه له‌و گه‌نمه‌ى كه ساڵانه له لایه‌ن سایلۆكان و حكومه‌تى عێراقى وه‌كو پڕۆژه‌ى پاڵپشتى له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت .
ئه‌و پڕۆژه‌ى كه ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌ستیان داوه‌تێ، بریتییه له كڕینه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵانه‌ى جوتیاران، له لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت و به نرخى زیاتر له بازار.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌ئێستادا گه‌یشتۆته قۆناغى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه و له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێت.
ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌کە به‌م شێوه‌یه:
*له قۆناغى یه‌كه‌م كڕینه‌وه‌ى به‌رهه‌مى گه‌نمى ساڵانه‌ى جوتیاران به بڕى ( 500 ) هه‌زار ته‌ن، هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانى سلێمانى به هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ( 150) هه‌زار ته‌ن، پارێزگاى دهۆك ( 150) هه‌زار ته‌ن، پارێزگاى هه‌ولێریش ( 200) هه‌زار ته‌نى به‌رده‌كه‌وێت.
*پڕۆژه‌كه له لایه‌ن سێ كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به سه‌رمایه‌ى ( 150-200 ) ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌گه‌ڕ و پڕۆژه‌كه ئه‌نجامده‌دات، وه‌رگرتنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش به‌و كۆمپانیایانه دواى ئه‌وه دێت له نێوان سه‌رجه‌م ( سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ر وئه‌ندامانى ژوورى بازرگانى ) ته‌نها سێ كۆمپانیا له‌و كۆمپانیانه ئاماده‌ییان نیشانداوه ئه‌و گرێبه‌سته ئه‌نجامبده‌ن و ئه‌و بڕه پاره‌یه بخه‌نه نێو پڕۆژه‌یه‌كى له‌م جۆره.
*گرێبه‌سته‌كه به پێى یاسایى وه‌به‌رهێنان ده‌بێت بۆ ماوه‌ى ( 25 ) ساڵ، به‌ڵام ساڵانه پێداچوونه به گرێبه‌سته‌كان ده‌كرێت به پێى بارودۆخه‌كه.
*له‌سه‌ر كۆمپانیا پێویسته گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جوتیار بكات بۆ پێدانى جۆرى ته‌رز ( بنه‌تۆ) و وه‌رگرتنى گه‌نمه‌كه به نرخێكى زیاتر له بازار، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌و كۆمپانیایانه زه‌وى شایسته‌یان بۆ دابینده‌كرێت، هه‌ندێ لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت له كرێ و باج و گومرگ …هتد.
* له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران و خستهگهڕى ئه‌و سه‌رمایه زۆره له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو جۆره هاوردهكرنێكى گه‌نم ئه‌و موشته‌قات و پێكهاتانه‌ى كه له گه‌نم دروست ده‌كرێت (به‌رهه‌كانى گه‌نم) قه‌ده‌غه بكات، وه‌كو ئاردى نان به‌هه‌موو جۆره‌كانى و له‌گه‌ڵ ( ساوار و بڕوش و گه‌نمه كوتا و هه‌ویرى شیرنه‌مه‌نى و سریلاك و …هتد) . ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان له ناوخۆى هه‌رێم ساغ بكه‌نه‌وه، چیتر حكومه‌ت پێویستى به هاورده‌كردنى گه‌نم و ئارد و پێكهاته‌كانى دیكه له ده‌ره‌وه نه‌بێت.
*بەپێى گرێبه‌سته‌كه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌هه‌ر پارێزگایه‌كى هه‌رێم سایلۆیه‌ک دروست ده‌كات، له‌گه‌ڵ دروستكردنى ئاش و ژماره‌یه‌ك كارگه‌ى تایبه‌ت به دروستكردنى ئاردى نان و ساوارو بڕوش و هه‌ویرى كێك …هتد به‌پێى خواستى بازار.
* به‌پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌ك هه‌لى كار بۆ زیاتر له هه‌زار كه‌س بڕه‌خسێنێت، به‌شێك له‌و هه‌لى كارانه‌ش بۆ ده‌رچووانى كشتوكاڵ ده‌بێت.
* به پێى هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌سه‌ر (17) جۆر له ته‌رزى گه‌نمى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى جوتیاران شیاوه و به كه‌ڵك دێت، به‌ڵام له حاڵتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نمه ناوخۆیهى هه‌رێم نه‌توانێت به‌رهه‌مێكى باش دروست بكات، یاخود به‌هۆى قه‌یران و كاره‌ساتى سروشتى به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان وه‌كو پێیوست نه‌بوو، رێگه‌دراوه به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى دیاریكراو و گه‌نم و پێكهاته‌كانى له ده‌ره‌وه هاورده‌بكرێت.
*به‌پێى گرێبه‌سته‌كه، له‌سه‌ر كۆمپانیا ئیجبار كراوه بڕى (500) هه‌زار ته‌ن ساڵانه گه‌نم له جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرێت، له دواى ئه‌و بڕه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌نمى زیاتر وه‌ربگرێت و بۆ شاره‌كانى دیكه‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق هاورده‌ى بكات، به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى زیاتر له جوتیاران سوود مه‌ند ده‌بن.
*گرێبه‌ستى نێوان كۆمپانیاكان و جوتیاران به ئاماده‌بوونى لایه‌نى سێهه‌م كه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه ده‌بێت.
پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى دارایى و ناوخۆ و بازرگانى و كشتوكاڵ و حكومه‌ت به گشتیى، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه خراپانه‌ى كه هه‌مانه له‌گه‌ڵ به قاچاغ هێنانى كه‌ل و په‌ل و خۆڕاک و له ده‌ره‌وه، تاوه‌كوو بتوانین هه‌رێمى كوردستان له‌و بواره‌دا بگاته خود دابینكارى، ئه‌و هه‌وڵه شكستى پێنه‌هێنرێت
چۆن پشتگیرى پڕۆژه‌كه بكرێت ؟
لێره حكومه‌ت و خه‌ڵكى ئه‌زموونێكى باشیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت نییه، به‌ڵكو زۆرجار ئه‌و پڕۆژانه‌ى وهبهرههێنان ته‌نها له بوارێكدا قه‌تیس ماوه، زۆجاریش به ئاراسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رمایه‌دار و بۆ خۆ دهوڵهمهنكردن بووه، به‌ڵام كاتێك پڕۆژه‌یه‌كى وا ستراتیژى گه‌وره راده‌گه‌یه‌نرێت، كه په‌یوه‌سته به بوژانه‌وه‌ى كه‌رتێكى فه‌رامۆشكراو توێژێكى ماندوو، پێویسته له چه‌ند روویكه‌وه چاودێرى و پشتگیرى پڕۆژه‌كه بكرێت به‌م شێوه‌یه :
* په‌رله‌مانى كوردستان به وردى چاودێرى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌و جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه بكات، وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی چاودێریكردن.
* پێویسته په‌له‌بكرێت له جێبه‌جێكردندا، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێكى دیاریكراو دابنرێت تاوه‌كو له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا پڕۆژه‌كه بخرێته كار و ده‌ستبكرێت به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران.
* پێویسته جیاوازى نه‌كرێت له نێوان جوتیاران له وه‌رگرتنى گه‌نم و له چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌یه‌كى شه‌فافدا ئه‌و كاره بكرێت.
*رێگه بگیرێت له كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به زه‌وى كشتو‌كاڵى، له لایه‌ن خودى جوتیاران و سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، چونكه له‌و حاڵه‌تدا ره‌نگه خه‌ڵكانێك بیانه‌وێ زه‌وى به رووبه‌رى زۆر بكڕنه‌وه.
*هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى و گشتیرى راگه‌یاندن ( ته‌سویق) له لایه‌ن حكومه‌ت و میدیاكانه‌وه ئه‌نجامبدرێت، تاوه‌كو جوتیاران بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پیشه‌كانیان خۆیان و هانبدرێن، كه به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
*پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى دارایى و ناوخۆ و بازرگانى و كشتوكاڵ و حكومه‌ت به گشتیى، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه خراپانه‌ى كه هه‌مانه له‌گه‌ڵ به قاچاغ هێنانى كه‌ل و په‌ل و خۆڕاک و له ده‌ره‌وه، تاوه‌كو بتوانین هه‌رێمى كوردستان له‌و بواره‌دا بگاته خود دابینكارى، ئه‌و هه‌وڵه شكستى پێنه‌هێنرێت.
*وه‌ك به‌شێك له هاندانى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و جوتیاران، پێویسته هاووڵاتیانیش داخوازییه‌كانیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى به‌رهه‌مى ناوخۆيى زیاد بكه‌ن.