راپۆرتى راسپاردەى بەهێزكردنی رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمى کوردستان

راپۆرتەكە بۆ باشتر جێبەجێكردنی یاسای رێكحراوەناحكومیەكان و لابردنی بەربەستەكان ئامادەكراوە

ستۆپ میدیا

رێکخراوی ستۆپ لە چوارچێوەى ستراتیژیەتى کار و چالاکیەکانى بەردەوام کار بۆ بەهێزکردنى رۆڵى رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى لە هەرێمى کوردستان دەکات، بۆ ئەو مەبەستە ساڵانە راپۆرت و چاڵاکى جۆراوجۆرى بۆ پێشخستنى کارى رێکخراوەیی ئەنجام دەدات.

لەو سۆنگەیەوە، رێکخراوى ستۆپ لە چوارچێوەی پرۆژەی (تەکامول-IGPA) کە ئاژانستی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID پشتیوانی دەکات و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان، هەروەها بەشداری لیژنەی كۆمەڵی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان (پرۆژەی چالاکترکردنى  جێبەجێكردنی یاسای رێکخراوە ناحکومیەکانی لە هەرێمی ). ئەنجامدا، پرۆژەكە بۆ وەرگرتنی بۆچونی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە پارێزگاکانى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە) هەرێمی کوردستان، بۆ دەرخستنی  ئاستەنگ و بەربەستەکان لەبەردەم باشتر جێبەجێکردنی یاساکە و  کاری رێکخراوەیی بەگشتی. ماوەى پرۆژە لە رێکەوتى (٢٠/١٢/٢٠١٩ تاوەکو ٣١/٨/٢٠٢٠)،، كە تیایدا زیاتر لە 135 رێكخراو لە بوارە جۆر بەجۆرەكان لە ناوچەجیاجیاكان بەشداریان لە گفتوگۆكراوەكان كرد، كە سەرەنجام راپۆرتی راسپاردەكانی پرۆژە بۆ باشتركردنی دۆخی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ئامادەكرا، هاوكات کۆمیتەى بەدواداچوون پێكهێنرا  بە مەبەستی بەدواداچونی بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەكان لەلای لایەنی پەیوەندیدار. 

لە کۆتیدا، بەمەبەستى جێبەجێکردنى راسپاردەى رێکخراوەکان، کۆمیتەى بەدواداچوون راپۆرتى راسپاردەکانى بەهێزکردنى رۆڵى رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى پێشکەشى بە هەریەکە لە (پەرلەمانى کوردستان، ئەنجومەنى وەزیران و فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومەیەکان) کرد. کۆمیتەی بەدواداچوون بەردەوامیش چاودێرى و بەدواداچون دەکات بۆ جێبەجێکردنى راسپاردەکان.

رێكخراوی ستۆپ سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەكات كە پشتیوانی پرۆژەكەیان كرد و بە بۆچوون و تێبینیەكانیان راپۆرتی راسپاردەكانیان دەوڵەمەند كرد، هەروەها سوپاسی پرۆژەی تەكەمول لە USAID و لیژنەی كۆمەڵی مەدەنی لە پەرلەمان و فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان دەكات كە وەك هاوبەشی سەرەكی جێبەجێكردنی پرۆژەكە كاریان لەگەل رێكخراو كردووە.

دواجار رێكخراوی ستۆپ دەخوازێت راپۆرتی راسپاردەكان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان جێبەجێبكرێت و بچێتە خزمەت بەهێزكردنی رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و لابردنی بەربەستەكان و هەر هەولێك كە بە ئاراستەی بەرتەسككردنەوەی كاری رێكخراوەیی دەهاوێژرێت.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنى تەواوى راپۆرتەکە کلیک لەسەر بەرگەکە بکە:

cover 3D2

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.