راپۆرتی رێكخراوی ستۆپ: زێدەرۆیی بە رێژەی % 328 زیادی كردووە ئەوەش زەنگێكی مەترسیدارە

میدیای رێكخراو

 

ڕێكخراوی ستۆپ لەچوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا كە بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی NED ی ئەمریكی، رۆژی دوو شەممە 24ی ئابی 2020 راپۆرتی زێدەڕۆیی زەوی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان  بڵاوكردەوە، كە   ماوەی شەش مانگ تیمی بەدواداچونی گەندەلی لە رێكخراوی ستۆپ ئامادەی كردبو..

ئاری عەبدوڵا، بەرێوەبەری رێكخراوی ستۆپ لە سەرەتای  كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە پوختەی راپۆرتەكەی بۆ میدیاكان خستەڕوو و رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا دوو داتا هەبووە كە یەكێكان رووپێوێك بووە وەزارەتی كشتوكاڵ لە ساڵی 2012 كردویەتی بۆ زێدەڕۆیی لە هەرێمی كوردستاندا بە گوێرەی ئەو رووپێویە  23 هەزار دۆنم زەوی زێدەڕۆیی كراوەتە سەر لەو كاتەدا.
وتیشی:” لە ساڵی 2020دا بەگوێرەی زانیاریەكان زۆر زیادی كردووە و كە گەیشتووەتە نزیكی  100 هەزار دۆنم بووە كە لە نێویدا 20 هەزار دۆنم لە سەر زەوی كشتوكاڵی كراوە و زێدەڕۆیی سەر پاوان و بەردەڵان 75 هەزار دۆنم بووە 1600 دۆنم دارستان زێدەڕۆیی كراوەتە سەر و رێڕەوی ئاویش 3200 دۆنم زەوی بووە”.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەكەی رێكخراوی ستۆپ  لەنێوان ساڵی 2012 تا 2020 زێدەڕۆیی بە ڕێژەی % 328 زیادی كردووە كە ئەوەش زۆر زۆر خراپە و ساڵ بەساڵ زیادی كردووە لە شوێنی ئەوەی رێگری لێبكرێت.
راپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، چارەسەر نەكردنی ئەم پرسە كێشەی كۆمەڵایەتی جیاوازی لێكەوتووەتەوە كە 14 كەسی تێدا كوژراوە و 23 هاوڵاتیش برینداربووە تێیدا.
بەرێوەبەری رێكخراوی ستۆپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە تا ئێستا پێنج لیژنە بۆ چارەسەری زێدەرۆیی لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت دروستكراوە بەڵام قۆناغ دوای قۆناغ زێدەرۆیی زیادی كردووە و لیژنەكان هیچ كاریگەریان نەبوە.
جێی باسە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە بەشێوەیەكی فراوان لەلایەن دەزگاكانی راگەیاندن روماڵ كرا  و گرنگی پێدرا. كە تیایدا نوێنەری لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرۆكایەتی داواكاری گشتی بابەتیان پێشكەشكرد.
دەقی راپۆرتەكە لەو لینكەی خوارەوە بخوێنەوە:

 

Image may contain: people sitting and indoor

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.