وردەكاری كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی رێكخراوی ستۆپ بۆ بڵاوكردنەوەی راپۆرتی زێدەرۆیی سەر زەوی و زار لە كوردستان

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ: ئەو كارەی رێكخراوی ستۆپ جێگای دەستخۆشیە كە بەو شێوەیە گرنگیان بە بابەتێكی زۆر هەستیار داوە

میدیای رێكخراو

ڕێكخراوی ستۆپ لەچوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا كە بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی NED ی ئەمریكی، رۆژی دوو شەممە 24ی ئابی 2020 راپۆرتی زێدەڕۆیی زەوی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان  بڵاوكردەوە، كە   ماوەی شەش مانگ تیمی بەدواداچونی گەندەلی لە رێكخراوی ستۆپ ئامادەی كردبو..

لەسەرتای كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە ئاری عەبدوڵا بەرێوەبەری رێكخراو پوختەی راپۆرتەكەی خستە ڕوو، تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد لەو راپۆرتە داتای مەترسیدارمان خستۆتە روو بەشێوەیەك  زێدەرۆیی بە زیاتر 328% زیادی كردووە، وتیشی چەندین زانیاری ورد لەبارەی زێدەرۆیی و رێكارەكانی چارەسەری لە راپۆرتەكە خراوەتەڕوو.

Image may contain: Ary Azad, standing and indoor

سەرۆكی رێكخراوی ستۆپ داوای لەلایەنی پەیوەندیدار كرد كە بەشداری كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە بوون هەنگاوی خێرا بۆ چارەسەری بنێن و وتیشی رێكخراوەكەمان چاودێری هەنگاوەكان دەكات بۆ چارەسەری كێشەی زێدەرۆیی بە پێچەوانەوە هەوڵمەتەكانی داكۆكی بەردەوام دەكەین.

شوان زراری: جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە وتەیەكی پێشكەشكرد و دەستخۆشی لە رێكخراوی ستۆپ كرد بۆ ئامادەكردنی ئەو راپۆرتە و ئامادەیی خۆی پیشاندا كە وەك لیژنەكە پشتیوانی ئەو كارەی رێكخراوی ستۆپ دەكەن وتیشی لەگەل وەزارەتی كشتوكاڵ كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە وكۆتایی هێنان بەو دیاردە كە زیانی زۆری بە كوردستان و زەوی و زار گەیاندووە و خەلكی سەرپێچیكار سودی خراپیان لەو دۆخە وەرگرتووە.

Image may contain: 1 person

 

حوسێن حەمەكەریم بەرێوەبەری گشتی پاوان و دارستان كە هاوكات وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵە لە وتەیەك رایگەیاند ئەو كارەی رێكخراوی ستۆپ جێگای دەستخۆشیە كە بەو شێوەیە گرنگیان بە بابەتێكی زۆر هەستیار داوە كە كێشەیەكی گەورەیە ئەویش زێدەرۆیی سەر زەوی و زارە.

ناوبراو وتیشی: ” وەزارەت ئەمساڵ كوژاندنەوەی زەوی و زاری راگرتوە و چەندین هەنگاوی تریشی لەبەردەستە بۆ كۆتایی هێنان بەو دیاردە و ئەو راپۆرتەش هاوكاردەبێت لەو پرۆسەیە.

جێی باسە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە لەلایەن زیاتر لە 10 دەزگای راگەیاندن روماڵ كرا و گرنگی پێدرا.

Image may contain: 1 person

حوسێن حەمەكەریم وتیشی ئەگەر ئەو دیاردە مەترسیدارە بەردەوام بێت زەوی كشتوكاڵی نامێنیت.

هاوكات حاكم بەشدار مەجید، نوێنەری سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە داوایكرد دەسەڵاتی زیاتریان پێبدرێت بۆ ئەوەی رووبەروی دیاردەی زێدەرۆیی ببنەوە، رایگەیاند دەستخۆشی دەكەین لە رێكخراوی ستۆپ بۆ ئەو دەستپێشخەریە و گرنگیدانیان بەو پرسە.

Image may contain: 1 person

Image may contain: Farman Rashad, text

دەقی راپۆرتەكە بخوێنەوە:

https://drive.google.com/file/d/1Y8fgHN0nf_gHNq238yYZGG-JlR9f-p9a/view?fbclid=IwAR0lsSGcFl8bCOz50QqiNaHjajnGNMUaheFq-U-ipLio_NHNZLWFcDKtaWY

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.