میدیای ستۆپ
رۆژی دوو شەممە 24ی ئابی 2020 دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتی زێدەڕۆیی زەوی و زاری كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان كە ڕێكخراوی ستۆپ لەچوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی NED ی ئەمریكی، هەوڵی رێكخستنی دانیشتنێكی پەرلەمان دەدرێت لەسەر ئەو بابەتە.
لەو بارەیەوە عەلی حەمەسالح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ” بۆ تاوتوێكردنی ناوەڕۆكی ئەو ڕاپۆرتە هەوڵی رێكخستنی دانیشتنێكی پەرلەمان دەدەین”.
شایەنی باسە لەو راپۆرتە داتای مەترسیدار خراوەتەروو بەشێوەیەك زێدەرۆیی بە زیاتر لە 328% زیادی كردووە، وە چەندین زانیاری ورد لەبارەی زێدەرۆیی و رێكارەكانی چارەسەری لە راپۆرتەكە خراوەتەڕوو.
دەقی راپۆرتەكە بخوێنەوە: