ستۆپ
راپۆرتی ژمارە (٣) لەسەر خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان
رۆژی چوارشەمە ٢٠٢٠/٩/٢ لە شاری سلێمانی ئینستتیوتی پەی بۆ چاودێری پەرلەمان راپۆرتی ژمارە (٣)ی لەسەر خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە پرۆژەی چاودێری پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (بابان جەعفەر) بەڕێوەبەری پرۆژەی چاودێری پەرلەمان پوختەیەکی لە راپۆرتەکە پێشکەشکرد و ئاماژەی بە ئەرک و و راپەراندنی دەستەی سەرۆکایەتی و کاری لیژنەکان و جێبەجێکردنی کارەکانیان دا.
پاشان (میران حسێن) بەڕێوەبەری بەشی عەرەبی لە ئینستتیوتی پەی پوختەی راپۆرتەکەی بە زمانی عرەبی پێشکەشی راگەیاندکارەکان کرد.
بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنى تەواوى راپۆرتەکە کلیک لێرە بکە: