میدیاى ستۆپ
رێکخراوى ستۆپ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى، لە شارى هەولێر ئەمڕۆ ١٤ى ٩ى ٢٠٢٠ راپۆرتى دووەمى (چاودێرى و هەڵسەنگاندن هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەو راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی (بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان) کە رێکخراوی ستۆپ بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی NEDی ئەمریکی ئامادەکراوە. لەو راپۆرتە دا چاودێرى و هەڵسەنگاندنى هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەماوەى (١ى٢ى٢٠٢٠) تاکو (١ى٩ى٢٠٢٠) کراوە، بەراورد بە هێلە گشتیەکانی چاکسازی و خزمەتگوزاری لە کارنامەی کابینەی نۆیەم کراوە.
وردەکارى راپۆرت
ناوی راپۆرت: راپۆرتى چاودێرى و هەڵسەنگاندن هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق
نوسین و ئامادەكردنی: رێكخراوی ستۆپ
ساڵی چاپ: ئەیلولى ٢٠٢٠
شوێنی چاپ: چاپخانەی كامبرج – هەولێر
بڵاوكراوەكانی رێكخراوی ستۆپ زنجیرەی (٢٦) ساڵی ٢٠٢٠
بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنى تەواوى راپۆرتەکە کلیک لەسەر بەرگەکە بکە: