میدیای ستۆپ
رۆژی چوارشەممە 7 ی ئۆکتۆبەری 2020 رێکخراوی ستۆپ کۆبونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا دەربارەی:(راپۆرتى دووەمى چاودێرى و هەڵسەنگاندن هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان) و كۆپیەکیش لە ڕاپۆرتەکە پێشکەش بە ئەندامانی لیژنە کرا.
لەسەر ناوی ئەندامانی لیژنەی دەستپاکی، سەرۆکی لیژنە شیرین ئەمین بەخێرهاتن و ستایشی کارەکانی رێکخراوی ستۆپی کرد لەئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەدا، پاشان گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە و چۆنیەتی کارکردن مان و کاری پێکەوەیی کرد بۆئەوەی ئەو باس و داتایەی ناو ڕاپۆرتەکە بەکاربهێنرێت بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی، بۆ سەرخستنی شەفافییەتی زیاتر.
هاوکات راپۆرتەکە پێشکەشی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرا.
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە.