میدیای ستۆپ
دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ستۆپ ئەمڕۆ چواشەممە ٢٩ى ١٢ى ٢٠٢١ دواین کۆبونەوەی مانگانەی خۆی بە بەشداری سەرجەم ئەندامانی ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستى جێبەجێ کردنى پرۆژە و چالاکیەکانی ڕێکخراو لە ساڵی ٢٠٢١ کرا، هاوکات ئامادەکاری بۆ دانانی پلانی ساڵی نوێ کرا.
دەستەی کارگێڕی دەستخۆشی لەسەرجەم ئەندامان و هاوکارانی ڕێکخراو کرد بۆ کار و چاڵاکیەکانی ئەمساڵ.
ڕێکخراوی ستۆپ ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کوردستانی قارانج نەویستە لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە و لەبواری چەسپاندنی بنەماکانی حکومڕانی باش کاردەکات.
رێکخراوى ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان لە ساڵى ٢٠٢١ پڕۆژەی (بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا) به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی ئهمریکی بۆ دیموکراسی (NED) جێبهجێی کرد.
وێنەکان: