بۆردی رێکخراو کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجامدا

میدیاى ستۆپ

بۆردی رێکخراوی ستۆپ ئەمرۆ پێنج شەممە ٣٠ی ١٢ی ٢٠٢١ کۆبونەوەی ئاسایی وەرزی بەشداری سەرجەم ئەندامان ئەنجامدا.

لەسەرتای کۆبونەوەکە، بەرێوەبەری دەستەى جێبەجێکارى رێکخراو راپۆرتی جێبەجێ کردنی پرۆژە و ئەنجامی چاڵاکیەکانی خستەڕوو، هاوکات باسی پلانی چاڵاکیەکانی ساڵی ٢٠٢٢ کرد.

بۆردی رێکخراو لای خۆیەوە هەڵسەنگاندن و پێداچونەوەی بۆ ئەدای جێبەجێ کردنی پرۆژە و چالاکیەکانی دەستەی کارگێری کرد.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، بۆردی رێکخراو بۆ پێشخستنی کار و چاڵاکیەکانی رێکخراو بۆ ساڵی ٢٠٢١ چەند راسپاردە و بڕیارێکی دا.

وێنەکان:

STOP Bourd 1

STOP Bourd 2

STOP Bourd 3

STOP Bourd 4

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.