جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و رێكخراوی ستۆپ كۆبونەوەیەک ئەنجامدەدەن

میدیاى ستۆپ

تیمێكی رێكخراوی ستۆپ رۆژی دووشەممە 17ی1ی 2022 لەگەڵ د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوە.

لە كۆبونەوەكەدا، د.هێمن هەورامی دەستخۆشی لەكارەكانی رێكخراوی ستۆپ كرد و وەک یەکێک لە چالاكترین رێكخراوەكانی بواری چاودێری كارەكانی حكومەتی هەرێم ناویهێنا، هاوکات رایگەیاند، دەمێک بو لە دورەوە ئاگاداری چالاكیەكانتان بوم پێم خۆش بو لە نزیكەوە زیاتر لەبارەی رێكخراوەكەتان بزانم. وتیشی، وەک پەرلەمانی كوردستان پشتیوانیتان دەكەین و كارەكانتان بە بەیاخەوە سەیر دەكەین.

ئاری عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری رێكخراو لە دانیشتنەكە بەناوی ستافی رێكخراو سوپاسی بانگێشتەكەی جێگرى سەرۆكی پەرلەمانی كرد و رایگەیاند، بۆ ئێمە گرنگە پەیوەندی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەگەڵ دامەزراوە دەستوریەكان لەنێویاندا پەرلەمانی كوردستان بەهێزبێت و ئەم بانگهێشتەش بە گرنگیەوە سەیر دەكەین.

وتیشی، رێكخراوی ستۆپ بە سەربەخۆییانە و پرۆفیشناڵانە لەبواری چاودێری حكومەت كاردەكات و رەخنە و سەرنجەكانی لەبارەی لاوازی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی كابینەی نۆیەم لەرێگای راپۆرتی شەش مانگی دەگەیەنێتە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەخوازین بەهەند وەربگیرێن.

لە کۆتاییدا، بەشێک لە راپۆرت و بڵاوکراوەکانی رێکخراوى ستۆپ بۆ چاودێرى پەرپێدان پێشکەشى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کرا.

وێنەکان:

photo_2022-01-17_21-49-12

photo_2022-01-17_21-49-12 (2)

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.