رێكخراوی ستۆپ، راپۆرتی هەلسەنگاندنی چاکسازی دارایی لە کابینەی نۆیەمدا، بڵاودەکاتەوە
چەندین دەرەنجام و راسپاردە راپۆرتەكە خراونەتەڕوو
میدیای رێکخراو
ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٢٦ی٦ی٢٠٢٢، رێکخراوی ستۆپ راپۆرتی هەلسەنگاندنی چاکسازی دارایی لە کابینەی نۆیەمدا، بە بەشداری پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و نوێنەرانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە.
راپۆرتەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتى سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی (NED) ئەمریکى، ئامادەکراوە.
تیایدا شیكاری بۆ هەنگاوەكانی چاكسازیەكانی حكومەتی هەرێم لەداهاتی گشتی بەهەردوو جۆریەوە (نەوتی)و (نانەوتی) كراوە، چەندین دەرەنجام و راسپاردەش لە كۆتایی راپۆرتەكە خراونەتەڕوو.
هاوکات، وا بڕیارە کۆپی ڕاپۆرتەکە بدرێتە هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم و دامەزراوە پەیوەندارەکان
وێنەكان:
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.