سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و رێكخراوی ستۆپ تاوتوێی هەنگاوەكانی چاكسازی و پرۆژەی بودجە لە كوردستان دەكەن

میدیای رێكخراو

رۆژی دووشەممە 25ی7ی2022 تیمێكی رێكخراوی ستۆپ لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان لەگەل د.رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوە.

سەردانەكە بە ئامانجی خستنەڕووی راپۆرت و تێڕوانیەكانی رێكخراوی ستۆپ بوو، لەبارەی رەوشی گەندەڵی و هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەچوارچێوەی هێلە گشتیەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

تیمی رێكخراوی ستۆپ، سەرنجەكانی خۆی لەبارەی ئاستی جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەم و نەبونی پرۆژە یاسای بودجە بۆ ماوەی 9 ساڵ و بەلێنەكانی چاكسازی لە كەرتی نەوت و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و رێگری لە دیاردەی شۆردنەوەی پارە خستە ڕوو.

لەبەرامەردا د.رێواز فایەق رایگەیاند: “ئاگادارى چاڵاکیەکانى رێكخراوی ستۆپم و بەردەوام راپۆرتەكانی دەخوێنمەوە، بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ و ورد ئامادەیان دەكەن، جێگای دەستخۆشییە كە بەو شێوە ورە چاودێری كارەكانی حكومەت دەكەن”.

هەروەها سەرۆكی پەرلەمان وتيشی:”گرنگە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەردەوام چاودێری كارەكانی حكومەت بكەن، بۆ ئەوەی فشارەكان زیاتر بكرێت تاکو حكومەت بە بەڵێنەكانی خۆیەوە پابەندبێت”.

ئاگادارى چاڵاکیەکانى رێكخراوی ستۆپم و بەردەوام راپۆرتەكانی دەخوێنمەوە، بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ و ورد ئامادەیان دەكەن، جێگای دەستخۆشییە كە بەو شێوە ورە چاودێری كارەكانی حكومەت دەكەن

لەكۆتاییدا سەرۆكی پەرلەمان، ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ رێكخراوی ستۆپ و كۆمەڵێک پێشنیاریشی خستەبەردەم رێكخراو بۆ كاركردن.

لە کۆتایشدا، تیمی رێكخراویش بەشێك لە راپۆرت و بڵاوكراوەكانی خۆی پێشێكەشی سەرۆكی پەرلەمان كرد.

272A0972

272A0974

272A0973

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.