میدیاى رێکخراو
رێکەوتى ٧ى ٨ى ٢٠٢٢، ستافی رێکخراوى ستۆپ سەردانى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچونى لە ئەنجومەنى وەزیران کرد، بەمەبەستى قسەکردن لە سەر چەند تەوەرەیەک، دەربارەى هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێم.
د. عبدالحکیم خسرۆ سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون، هەوڵەکانى چاکسازى حکومەتى خستەڕوو، بەتایبەتى یەکخستنى سیستەمى بانکى و دروستکردنى بانکى نیشتمان، کە سەر بەبانکى ناوەندنى عێراق دەبێت، هەروەها باسی هەوڵ و ئاستەنگەکان بۆ دانانى پرۆژە یاسای بودجە و چاکسازییە داراییەکان کرد.
لە کۆتاییدا، رێکخراوى ستۆپ دوایین راپۆرتى دەربارەى چاکسازى دارایی و گرفتەکانى داهاتى ناوخۆی پێشکەشی سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى بەدواداچوون کرد، بەمەبەستى بەدواداچوون و کارکردن بە راسپاردەکان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.