رێکخراوى ستۆپ راهێنانى پێداویستییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بۆ روبەڕوبونەوەى شۆردنەوەى پارە ئەنجامدا

میدیاى رێکخراو

ڕێکخراوی ستۆپ یەکەم راهێنانى دەربارەى پێداویستییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بۆ روبەڕوبونەوەى سپى کردنەوەى پارە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

لە رێکەوتى 16 – 17ی ئابی 2022 بە بەشدارى ١٩ دامەزراوەى هەرێمى کوردستان راهێنانی تایبەت بە شۆردنەوەى پارە بەرێوەچوو، بە بەشدارى یەكەی تاوانی شۆردنەوەی پارە لە وەزارەتى ناوخۆ و پەرلەمانى کوردستان و لیژنەی بەرەنگاربونەوەى شۆردنەوەی پارە كە نوێنەرانی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی حکومەتى هەرێمى کوردستانى تێدایە. خولەکە لەلایەن راهێنەر د. عەلی محەمەد جەواد عەتا – راوێژکار لە نوسینگەى نەهێشتنى شۆردنەوەى پارە لە حکومەتى فیدرالى عێراق بەرێوەچوو.

ئەو راهێنانە لەچوارچێوەی پڕۆژەى (بەهێزكردنی پرۆسەی ڕووبەرووبونەوەی دیاردەى سپی كردنەوەی پارە لە هەرێمی كوردستان) کە لەلایەن رێکخراوى ستۆپ بۆ چاودێرى و پەرەپێدان جێبەجێ دەکرێت، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ پەرەپێدان UNDP پاڵپشتى دەکرێت.

نوێنەرى بەشداربوى دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان لە راهێنانەکە:

وەزارەتى ناوخۆ

وەزارەتى ناوخۆ / یەکەى نەهێشتنى شووشتنەوەى پارە

پەرلەمانى کوردستان

دەستەى دەسپاکى هەرێم / فەرمانگەى خۆپاراستن و شەفافیەت

وەزارەتى دارایی و ئابورى / بەرێوەبەرایەتى گشتى باجەکان و خانووبەرەى میرى

دەزگاى ئاسایشى هەرێم

بەرێوەبەرایەتى گشتى دژە تیرۆ

ئەنجومەنى وەزیران / فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومیەکان

بەرێوەبەرایەتى گشتى ئاسایش

بەرێوەبەرایەتى گشتى پۆلیس / بەرێوەرایەتى پۆلیسی هەولێر / رۆژهەڵات

بەرێوەبەرایەتى گشتى پۆلیس / بەرێوەرایەتى پۆلیسی هەولێر / نەهێشتنى تاوان

وەزارەتى پلان دانان / دەستەى پێوانسازى و کۆنترۆلى جۆرى

وەزارەتى داد / بەرێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى خانووبەرە

وەزارەتى داد

وەزارەتى دارایی و ئابوورى

ئەنجومەنى دادوەرى

وەزارەتى دارایی و ئابورى / بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگ

وەزارەتى دارایی و ئابورى / بەرێوەبەرایەتى گشتى کۆمپانیاکانى دڵنیایی

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى / بەرێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان

 

وێنەى راهێنانەکە:

DSC_8679

DSC_8646

DSC_8649

DSC_8662

DSC_8668

DSC_8677

DSC_8761

DSC_8850

DSC_8804

1

DSC_8957

DSC_8963 DSC_8964

DSC_8972

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.