رێكخراوی ستۆپ لەگەل بەرێوەبەری گشتی باجەكان لە هەرێم كۆبویەوە

پێویستمان بە بەهێزكردنی سیستەمی بانكی و هەمواری یاسای وەبەرهێنان هەیە

میدیای رێکخراو
لە رێکەوتی ١٥ی ٩ی ٢٠٢٢، وەفدێكی رێكخراوی ستۆپ لە هەولێر لەگەڵ د.كەمال وەرتی بەریوەبەری گشتی باجەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبویەوە.
لە كۆبونەوەكە گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم لە بواری رێكخستنەوە و چاكسازی لە وەرگرتنی باج و زیادكردنی داهاتی باج كرا.
وەفدی رێكخراو چەندین پرسیاریان لەبارەی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بۆ زیادكردنی داهات و نیگەرانی هاوڵاتیان لە زیادبونی باج كرد.
لەلای خۆیەوە د.كەمال وەرتی وردەكاری هەنگاوەكانی خۆیانی بۆ رێكخستن و زیادكردنی داهات و نیگەرانیەكان خستە ڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی خۆدزینەوە لە باج پێویستمان بە بەهێزكردنی سیستەمی بانكی و هەمواری یاسای وەبەرهێنان هەیە.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.