رێكخراوی ستۆپ لەگەل سەرۆكی دەستەی دەسپاكی لەبارەی پرسی چاكسازی كۆدەبێتەوە

سەردانەكە لەچوارچێوەی ئامادەكردنی راپۆرتی شەش مانگی چاودێری هەنگاوەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە

میدیای رێکخراو
تیمێكی رێكخراوێكی ستۆپ لەگەل د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی بە ئامادەبونی دارەوان نوری بەرپرسی پەیوەندی لەگەل رێكخراوە ناحكومیەكان كۆبویەوە،
كۆبونەوەكە تایبەت بوو بەتاوتوێكردنی پرسی چاكسازی و هەنگاوەكانی حكومەت و رۆڵی دەستەی دەسپاكی.
د.ئەحمەد ئەنوەر، دەستخۆشی لە راپۆرتەكانی رێكخراوی ستۆپ كرد و رایگەیاند هەبونی رێكخراوی هاوشێوەی وەك رێكخراوی ستۆپ گرنگە بۆ چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی حكومەت و ئاستی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی چاكسازی.
تیمی رێكخراو كۆمەڵێك پرسیار و سەرنجیان ئاراستەی سەرۆكی دەستە كرد لەچوارچێوەی هەڵسەنگاندنی هەنگاوەكانی چاكسازی.
سەردانەكە لەچوارچێوەی ئامادەكردنی راپۆرتی شەش مانگی چاودێری هەنگاوەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە رێكخراوی ستۆپ بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی NEDی ئەمریكی ئەنجامی دەدات.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.