میدیای رێكخراو
رێكخراوی ستۆپ لە درێژەی کارو چالاکیەکانی لە پێناو (بەهێزكردنی حكومڕانی باش لەناوخۆی رێكخراوەكان)، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژی بۆ رێکخراوەکانی سەنتەری شاری سلێمانی لە رێکەوتی ٨و ٩ی ١٠ی ٢٠٢٢، لە چوارچێوەی پرۆژەی (TATWEER) ئەنجامدا.
راهێنانەكە بەشێكە لە پرۆژەی (بەهێزكردنی حكومڕانی باش لەناوخۆی رێكخراوەكان لە پێناو پاراستنی كۆمەڵایەتی بەهێز و خوێندنی بەردەوام) كە لە 10 ۆركشۆپ پێكهاتووە، لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.
شایەنی باسە، (TATWEER) پرۆگرامێكە بۆ بنیاتنانی توانستی كۆمەڵگەی مەدەنی، كە لەلایەن (UPP)ی نێودەوڵەتی و رێكخراوی مەسەلە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان بە پشتیوانی دارایی یەكێتی ئەوروپا جێبەجێ دەكرێت.



Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.