رێكخراوی ستۆپ بە كۆنفرانسێكی فراوان كۆتایی بە پرۆژەی بەهێزكردنی حكومرانی ناوخۆیی رێكخراوەكان هێنا
210 رێكخراو كە بەشداریان لە راهێنانەكان كردبوو
میدیای رێكخراو
رێكخراوی ستۆپ لە ماوەی ساڵێكدا 10 ۆركشۆپی لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی حكومرانی باش لەناوخۆی رێكخراوەكان ئەنجادا كە 210 رێكخراو سوود مەندبوون، رۆژی دووشەممە 13ی3ی 2023 لە هەولێڕ لە كۆنفرانسێكدا بە بەشداری 60 رێكخراو لەسەرجەم شار و قەزا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم ، هاوكات بارزان ئەكرەم مەنتك سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوەناحكومیەكان و، نوێنەرانی بەشێك كونسڵخانەكان و رێكخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان، دوای خستنە ڕووی دەرەنجامەكان، كۆتایی بە پرۆژەكە هێنا.
ئەم پرۆژە بە هاوكاری رێكخراوی مەسەللە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان و رێكخراوی UPP ی ئیتاڵی ئەنجامدرا لە چوارچێوەی پرۆگرامی تەتویر ئەنجامدرا.
ئامانجی پرۆژەكە بەهێزكردنی توانا رێكخراوە ناوخۆییەكان بوو لەبواری بەرێوەبردنی ناوخۆیی و جێبەجێكردنی بنەماكانی حكومرانی باش، لەبوارەكانی شەفافییەت، دروستكردنی بڕیار، كاركردن بەتیم، دانانی پلانی زیرەك، لەگەل چەندین بواری تر.
لەكۆنفرانسی كۆتاییدا، بارزان ئەكرەم مەنتك، دەستخۆشی لە رێكخراوی ستۆپ و رێكخراوە هاوبەشەكانی كرد، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە و رایگەیاند ئەم جۆرە پرۆژە هاوكاردەبێت بۆ پێشخستنی توانای رێكخراوە ناوخۆییەكان.
دواتر فلۆریان رازیسبیكەر بەرپرسی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یۆنامی لە هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا پشتیوانی فراوانكردنی مەوداكانی ئازادی رادەربرین و كۆبونەوەی لەهەرێمی كوردستان كرد، هانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی دا بۆ فراوانكردنی مەوداكانی كاری رێكخراوەیی.
پاشان ئاری عەبدوڵا، بەرێوەبەری جێبەجێكار لە رێكخراوی ستۆپ، پوختەیەكی لە دەرەنجامەكانی پرۆژەكە خستە ڕوو، كە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوە بوو:
لەكۆی 106 رێكخراو كە بەشداریان لە راپرسیەكە كردبوو، ئەم گۆرانكاریانە ڕوویاندابوو:
78 رێكخراو یەكەمجاربوو راهێنان لەم بوارە وەردەگرن.
44 رێكخراو دوای بەشداری لەراهێنان گۆرانكاریان لە پلانی ریكخراو كردووە
40 رێكخراو پێداچونەوەیان بە دابەشکردنەوەی رۆڵ و بەرپرسیاریەتی ناوخۆیی كردووە.
12 رێكخراو گۆڕانكاریان لە پەیڕەوی ناوخۆیی رێکخراو ئەنجامداوە
10 رێكخراو گۆرانكاریان لە ئامانج و دیدگەی رێکخراو كردووە.
هاوكات لەبارەی ئامادەكردنی پرۆپۆزەڵ و وەرگرتنی پرۆژە دوای بەشداری كردن لە راهێنانەكە بەگوێرەی بەدواداچونی تیمی پرۆژە لەگەڵ رێكخراوە بەشداربوەكان ئەنجامەكان بەم شیوەیە بووە:
51 رێكخراو لە پرۆسەی نوسینەوەی پرۆپۆزەڵن.
12 رێكخراو پرۆپۆزەڵیان پێشکەشیان پێشكەشی لایەنە بەخشەرەكان كردووە.
5 رێكخراو پرۆژەیان وەرگرتووە.
2 رێكخراو پرۆپۆزەڵەكانیان لە قۆناغی وردبینیە.
دواتر پانێلێك لە ژێر ناونیشانی (گرنگی هاوبەشی دامەزراوە ورێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و رێكخراوە ناوخۆییەكان لە قۆناغی گەشەپێدانی عێراق) بەبەشداری هەریەك لە
بەهمەن قادر نوینەری رێكخراوی یوپی پی ئیتالی، مایكل تۆریانۆ نوێنەری دامەزراوەی ، فەرمان رەشاد نوێنەری رێكخراوی ستۆپ.
تیایدا تاوتوێی هەوڵەكانی بەرەو پێشبردنی كاری هاوبەش لە نێوان رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان كرا، جەختیش لە گرنگی ئەم پرۆسەیە كرایەوە و، دواتر دەرگای گفتوگۆ بەڕووی بەشداران كرایەوە و بابەتەكە دەوڵەمەندتر كرا.
بەشی پێش كۆتایی بەسەرپەرشتی خەتاب عەزیز، تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی (بەڵێننامەی پەرەپێدانی حكومرانی باش لەناوخۆی رێكخراوەكان) كە لەلایەن خەتاب عەزیز بەكە لە ماوەی ئەنجامدانی ۆركشۆپەكان لەلایەن رێكخراوەكانەوە دوای خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن واژوو كرابوو، بە واژووی (200) رێكخراو بڵاوكرایەوە.
بەشی كۆتایی تایبەت بوو بە ئەزمونی ئەم رێكخراوانەی كە چیرۆكی سەركەوتنیان دوای بەشداری لە ۆركشۆپەكە تۆماركردبوو، بۆ بەشداربوان خستیانە ڕوو.
وێنەكان:
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.