رێكخراوی ستۆپ گفتوگۆیەك لەبارەی دۆخی خاڵە سنوریەكان لە چوارچێوەی هێلە گشتیەكانی چاكسازی حكومەت ئەنجامدەدات
میدیای رێكخراو
رێكخراوی ستۆپ لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی لێپرسینەوە و سەروەری یاسا بە پشتیوانی دامەزراوەی NED ی ئەمریكی، لەبەرواری 7ی3ی2023، لە هەولێر، فۆكەس گروپێكی لەبارەی دۆخی خاڵە گومرگیەكانی هەریمی كوردستان و، ئاستی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و زیاتركردنی شەفافییەت تیایاندا ئەنجامدا.
لە دیدارەكە كە راوێژكارێكی یاسایی پەرلەمان، شارەزایانی یاسایی و ئابوری، نوێنەری بازرگانان، رۆژنامەنووسانی تایبەتمەند بەشداربوون، گفتوگۆ لەبارەی ئاستی جێبەجێكردنی یاسا پەیوەندیدارەكان لە خاڵە گومرگیەكانی كوردستان وبەڵێنەكانی حكومەت لەمبارەیەوە كرا.
بەشداربوان چەندین زانیاری گرنگیان لەبارەی پرۆسەكە و كەموكوڕیەكانی خستەڕوو، تیمی رێكخراوی ستۆپ، سەرجەم تێبینیەكانی یاداشت كرد، كە بڕیارە بۆ راپۆرتێكی تایبەت بڵاویان بكاتەوە، بەشدارانیش ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ بەردەوامبوون لەهاوكاری كردنی رێكخراوی ستۆپ بۆ سەرخستنی كارەكە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە لە خاڵی هەشتەم لە هێلە گشتیەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەم هاتووە، دادپەروەری لە وەرگرتنی باج پێویستە پەیرەو بكرێت، رێگری لە خۆدزینەوە لە دانی باج بكرێت، تیمی پرۆژە لە رێكخراوی ستۆپ دەیەوێت ئاستی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنە بۆ رێگری لەكاری نایاسایی لە خاڵە گومرگیەكانی هەرێمی كوردستان هەڵبسەنگێنێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.