راپۆرتی شەشەم

بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا

ستۆپ

ھەوڵەکانی چاکسازی لە ئێستادا باسێکی گرنگی نێو میدیاکانن و، لەو ماوەیە لەسەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت چەندین کۆبونەوە کراوە، لیژنەی چاکسازی کە پێکھاتوە لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پرسی چاودێری و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی چەند کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە، واتە لەسەر ئاستی چالاکی و کۆبونەوەکان بە بەراورد لەگەڵ پێشتر ھاوڵەکان چڕ تر کراوەتەوە، بەڵام ئەوەی مایەی تێبینیە سەرەنجامەکان لە ئاستی پێویست نیە.

ھەر پرۆسەیەکی چاکسازی سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی بە کاریگەریەکەی لەسەر ژینگەی سیاسی و ئیداری  و متمانەی ھاوڵاتیان ھەیە، لەھەرێمی کوردستان تاکو ئێستا کاریگەریەکان وەک پێویست دەرنەکەوتووە، ئەوەش مایەی ڕەخنەیە و دەرخەری ئەوەیە ھێشتا پرۆسەکە وەک پێویست دەستی پێنەکردووە.

ئێمە لە راپۆرتی ھەڵسەنگاندنی بریارەکانی چاکسازی بۆ سالی ٢٠١٦ ئاماژەمان بەوە کرد کە کەمترین زانیاری لەسەر سەرەنجامی بریارەکانی چاکسازی دەرخرێتە ڕوو, لە سەرەتای ئەمسالڕ بارزانی داوای کرد کە رای گشتی لە ھەنگاوەکانی چاکسازی ئاگادار بکرێتەوە، ھاوکات لەکۆبونەوەی سەرۆکایەتی حکومەت لەگەڵ لیژنەی چاکسازی لە ١٥/١/٢٠١٧ بریاردرا بەدواداچون بۆ بریارەکانی چاکسازی بکرێت کە لە ٢٠١٦ دەرچوون، ھاوکات ئێمە لەو راپۆرتەی ئاماژەمان پێکرد پێشنیاری دروستکردنی دادگایەکی تایبەت بە جولاندنی کەیسەکانی گەندەڵیمان کرد بۆ ئەوەی بەخێرایی کاریان لەسەر بکرێت، لەئێستا ئەو پێشنیارە لەسەرۆکایەتی حکومەت و ھەرێم تاوتوێ دەکرێت ئەوە ھەنگاوێکی باشە ئەگەر بەجدی کاری لەسەر بکرێت.

پەسەندکردنی ستراتیژیەتی روبەربونەوەی گەندەڵی لە ئەنجومەنی وەزیران ھەنگاوێکی تری پێویستە بۆ ئەو قۆناغە، بەڵام بە پێویستی دەزانین زۆرترین خەڵک بەشدار بێت لەو داڕشتنە بۆ ئەوەی گەرەنتی سەرەنجامێکی باشی لێبکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند پێشنیارێک لەو راپۆرتە دەخەینە ڕوو.

سەرەنجامی ھەنگاوەکانی چاکسازی لە ٢٠١٦

لەسەرەتای ٢٠١٦ لەچەند بڕیارێکی جیاوازدا سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت چەندین بەڵێنیاندا بۆ ئەنجامدانی چاکسازی  و شەڕی گەندەڵی، کە رێکخراوەکەمان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکدا چاودێری جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی چاکسازی کرد و لە راپۆرتێک بەناوی (چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیار و راسپارده‌كان) کە بەبۆنەی رۆژی جیھانی روبەروبونەوەی گەندەڵی ٩ / ١٢ سەرجەم وردەکاریەکەی بڵاوکردەوە، ئەوەی لیژنە چاودێریەکەی رێکخراوی ستۆپ  دەرکی پێکرد زۆرینەی بڕیارەکان بۆ چاکسازی وەک پێویست جێبەجێ نەکراون.گرنگترین بڕیارەکان بریتی بون لەوانەی خوارەوە:

١- چاکسازی  ئەنجومەنی وەزیران

٢-  بڕیاری دروستکردنی لیژنە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو

٣- بڕیارێک بۆ گێڕانەوەی پارەی لای کۆمپانیاکان

٤-  بڕیارەکانی بارزانی بۆ چاکسازی لەناو حکومەت و حیزب

٥- بریارەکانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ناو حیزب

٦- بڕیاری ژمارە ١٩ی پەرلەمان تایبەت بە ھێزەکانی پێشمەرگە

٧- بریارێکی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ نەھێشتی زێدەڕۆیی

٨- پلانی ریفۆرمی ئابوری حکومەتی ھەرێم

چەند ھۆکارێک ھەبون بۆ ئەوەی چاکسازیەکانی ٢٠١٦ لەئاستی پێویست نەبو:

١- درێژەکێشانی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان وەک بەرزترین دەسەڵات، کە پێویست بو چەند یاسایەکی پێویست ھەموار بکاتەوە و چەند یاسا و بڕیارێکی نوێش دەربکات بۆ پاڵپشتی پرۆسەی چاکسازی.

٢- نەبونی سەقفی زەمەنی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکان.

٣- دروستکردنی لیژنەکان لەسەر بنچینەی پسپۆری و, بەشداری لایەنە جیاجیاکانی پەیوەست بەپرسەکە نەبوە، بەڵکو رەچاوی دابەشکاری حیزبی کراوە، پێویست بو لەجێگای دروستکردنی لیژنە پاڵپشتی دامەزراوەکانی لێپرسینەوە و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی بکرابوایە کە بریتین لە (داواکاری گشتی، دەستەی دەسپاکی، دیوانی چاودێری داراریی).

٤- نەبونی لیژنەی چاودێری بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکان و لێپرسینەوە لەو لایەن و دەزگایانەی کە پرۆسەکەیان پێ سپاردراوە.

٥- پرۆسەکە نەکرا پرۆسەیەکی نیشتیمانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەچوارچێوەی ستراتیژیەتێکی ھاوبەش کۆنەکرانەوە بۆ ئەوەی ببنە پاڵپشت بۆ پرۆسەی چاکسازی، بەتایبەت دامەزراوەکانی توێژینەوە و کەرتی تایبەت و میدیا و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و زانکۆکان.

٦- نەخەمڵینی ئیرادەی چاکسازی لای حیزبە حکومڕانەکان سەرەڕای پێشکەشکردنی پرۆژە و پاڵپشتی بەشێوەی بەیاننامە بۆ چاکسازی و ڕو بەڕوبونەوەی گەندەڵی.

خاڵی بەھێزی ھەنگاوەکانی چاکسازی

١- بەگوێرەی بەدواداچونەکانی ئێمە یەکێک لەو خاڵانەی کە جێگای ھەڵوەستە کردن و پاڵپشتیە لەلایەن وەزارەتەکان، بریتیە لە کەمکردنەوەی خەرجی و رێگرتن لە بەشێک لەو پنتانەی کە لێیەوە ماڵی گشتی بەھەدەر دراوە، لەو ڕووە ھەنگاوی باش نراوە بەڵام پێویستی بە زیاترە.

٢- پەسەند کردنی ستراتیژیەتی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران کە ھەنگاوێکی گرنگە بەو مەرجەی بە کردەیی کار بۆ سەرخستنی بکرێت.

باج و ڕسومات و گوزەرانی ھاوڵاتیان

لەماوەی ساڵی ٢٠١٦ یەکێک لەو ھەنگاوانەی کە وەک بەشێک لە پرۆسەی چاکسازی نرا زیادکردنی باج و رسومات بو لەسەر ھاوڵاتیان، کە بەگوێرەی ستانداردە جیھانیەکان  و دەستوری عێراقیش و ھەندێ یاسای کارپێکراوی ھەرێم دەبێت زیادکردنی باج و رسومات پەیوەست بێت بە رەچاوکردنی ئاستی گوزەرانی ھاوڵاتیان، بەڵام ئەو ھەنگاوانەی لەھەرێم نراون بەبێ ڕەچاوی گوزەرانی ھاوڵاتیان بوە، بەجۆرێک بوە سەرەڕای دواکەوتنی موچە بەجۆرێکی تر کە ئەو ھەنگاوەیە سزای ھاوڵاتیان دراوە. پێویستە حکومەتی ھەرێم لەھەر ھەنگاوێک رەچاوی بەرژەوەندی ھاوڵاتیان بکات. ئەوەی مایەی نیگەرانیە بەبێ چاککردنی دۆخ و گوزەرانی ھاوڵاتیان زۆرینەی وەزارەتەکان بۆ سالڕی ٢٠١٧ پلانی زیادکردنی باج و رسوماتیان داناوە لەپێناو زیادکردنی داھات.

 

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی راپۆرتەكە كلیك لەسەر بەرگەكە بكە:

To Promote 6

You might also like More from author

Leave A Reply

Your email address will not be published.