راپۆرتی پێنجەم

بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا

ستۆپ

راپۆرتی پێنجه‌می پرۆژه‌ی (به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان)ـه‌ كه‌ ڕێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED) جێ به‌جێ ی ده‌كات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ساڵی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا، دوای ئه‌وه‌ی NED ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وه‌ی كرد بۆ ساڵی دووه‌م رێكخراوی ستۆپ درێژه‌ به‌ پڕۆژه‌كه‌ بدات، ئه‌ویش دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی پرۆژه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ناوبراو.

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ بریتیه‌ له‌ كاركردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی یاسا له‌چوارچێوه‌ی دیكۆمێنتكردن و ڕاپۆرتی وه‌رزی، كه‌ به‌گوێره‌ی گوته‌ی ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌شێكه‌ له‌هه‌وڵه‌ جدییه‌كانی روو به‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.

هاوشێوه‌ی ڕاپۆرته‌كانی پێشوو سه‌رجه‌می ئه‌و به‌ڵگه‌ و زانیاریانه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی له‌هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، هاوكات پێشكه‌شی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و لیژنه‌ی چاكسازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت. ئه‌و راپۆرته‌ جگه‌ له‌ دیكۆمێنتكردنی راپۆرت و به‌دواداچونه‌ میدیاییه‌كانی تایبه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی و پێشێلی یاسا هاوكات چه‌ندین پێشنیار و سه‌رنجیش له‌خۆ ده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناته‌واوییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م.

رێكخراوی ستۆپ خۆی به‌خۆشحاڵ ده‌زانێت كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی خۆی بتوانێت رۆڵێك بگێرێت له‌ پرۆسه‌ی رووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئێستا كاریگه‌ریه‌كانی گه‌نده‌ڵی ڕۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت.

لێره‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین وه‌ك رێكخراوی ستۆپ سوپاسی ئه‌و لایه‌ن و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی و رێكخراو و میدیایانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ڕؤڵی جدیان هه‌یه‌ له‌سه‌رخستنی كاره‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، چونكه‌ به‌دڵنیایی ده‌ركردنی ڕاپۆرتی له‌و شێوه‌ پێویستی به‌ پاڵپشتی و هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی راپۆرتەكە كلیك لەسەر بەرگەكە بكە:

به‌رگ

You might also like More from author

Leave A Reply

Your email address will not be published.