راپۆرتی یەكەم

بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا

ستۆپ

رۆژی شەممە بەرواری ٢٤-١٠-٢٠١٥ لە پرێس کۆنفرانسێک راپۆرتی وەزی یەکەمی پرۆژەی (بەھێزکردنی لێپرسینەوەو رۆڵی یاسا لە ھەرێمی کوردستان) بە ئامادەبونی پەرلەمانتارانء ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و چالاکوانانء رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی-SOAC بەھاوکاری ( رێکخراوی بەخشینی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی NED)ی ئەمریکی راپۆرتی وەرزی یەکەمی خۆی لەچوارچێوەی پرۆژەی (بەھێزکردنی لێپرسینەوە و رۆڵی یاسا لەھەرێمی کوردستان) بڵاودەکاتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی یاساو بانگەوازە فەرمیەکانی ھەریمی کوردستان ومادەی (٦١)ی رێکەوتنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ قەڵاچۆڵکردنی گەندەلی.

ئەرکی سەرەکی ڕاپۆرتەکە لەپاڵ بڵاوکردنەوەی چەندین پێشنیار و ڕاسپاردە بۆ ڕێگری لە پێشێلی یاسا و دیاردەی گەندەڵی ھاوکات چەندین مەلەفی پێشێلی یاسا و گەندەڵی دیکۆمێنت کردووە، لەم ڕووەوە لەئامادەکردنی راپۆرتەکە تەنھا پشت بەستراوە بەو بەڵگانەی لە سەرچاوەیەکی ڕاگەیاندنی (موعتەبەر) بڵاوکرایتەوە.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی راپۆرتەکە کلیک لەسەر بەرگەکە بکە:

فه‌ر

You might also like More from author

Leave A Reply

Your email address will not be published.